تەوەر : داعش، عێراق، کوردستان.
………………………………
ده‌بێ بۆ ده‌وربه‌رو جڤاتی نێوده‌وڵه‌تی بیسه‌لمێنین ئێمه ناچارین هه‌نگاو بنێنین به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوون
سالم الحاج بۆ تەوەری نوچەنێت
زۆربه شاره‌زایان وچاودێران له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ن، كه رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری (موسل) و ده‌وروبه‌ری، ریشه‌ی قوڵی هه‌یه و، ته‌نها پێ‌و
ه‌ست نین به‌م كێشمه‌كێش و قه‌یرانانه‌ی دوای رۆخانی رژێمی (سه‌دام حوسین) سه‌ریان هه‌ڵداوه.
ده‌وڵه‌تی (عیراق)، به هۆی پێكهاته مرۆییه‌كه‌ی و، فره ره‌گه‌ز ونه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بيی، له لایه‌ك و، به هۆی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی عیراق له لایه‌ن زلهێزانی ئه‌و كاته‌ی جیهان و، سه‌پاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا، وه‌كو هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، استقراری به خۆیه‌وه نه‌بینیوه و، هه‌میشه مۆڵگه‌ی گرفت وكێشه و شه‌ر و توند‌و تیژی بووه.
ئه‌م مێژووه درێژه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی عیراق و، ئه‌م پێكدادان و سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زهه‌بی، هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی گرفت و نا هاوسه‌نگی و هه‌ڵاوێردن و جیاكاری بووه و، له وێشه‌وه بۆته هۆی كێشه و ململانێ و، هه‌ندێ جاریش شه‌ر وپێكدادان، به تایبه‌ت له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ململانێی نێوان (سوننه) و (شیعه)، به‌رجه‌سته نه‌بوو، تا رۆخانی رژێمی (سه‌دام) و، گرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن (شیعه)ه‌وه، ئه‌مه گۆرانكاریه‌كی ریشه‌یی بوو له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عیراق، كه له وه‌ته‌ی دامه‌زراندنیه‌وه ده‌سه‌ڵات له لای (سوننه) بووه و، (شیعه) وه‌كو كه‌مینه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كرا. دوای رۆخانی رژێمی (به‌عس) و، هاتنی شیعه بۆ حوكمی عیراق، ئیتر ململانێكانی نێوان شیعه وسوننه به‌رجه‌سته و خوێناوی بوون.. شیعه به درێژایی ده ساڵ یان زیاتر ، له دوای درۆستكردنی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومی دوای رۆخانی (سه‌دام)، نه‌یانتوانی متمانه‌ی لایه‌نی (سوننه) به ده‌ست خۆیان بهێنن و، رۆژ به دوای رۆژ قه‌یران وململانیه‌كانیان به‌ره‌و توند و توندتر رۆیشتن.
ئێستاش و دوای نزیكه‌ی هه‌شت مانگ، له باری نا ئاسایی له (ئه‌نبار) و(فه‌للوجه) و، دوای تێكشكانی سوپای عیراقی له شاری (موسڵ) و ده‌وروبه‌ری و، به هێزبوونی باڵی چه‌كداری سوننی، كه خۆی له چه‌ندین گروپ و میلیشیا و عه‌شایر ده‌بینێته‌وه، كه به سه‌ركردایه‌تی گروپی (داعش) كار و پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، بارۆدۆخی عیراق و، به تایبه‌تی ناوچه سوننه نشینه‌كان، له به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌و چاره‌نووسسازدان، چونكه هه‌ر چه‌نده ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌م دواییه ئه‌جندای كاری هه‌موو سوننه‌ی عیراق نه‌بوون و، شتێكی كوت‌وپڕ بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌موو هێزه‌كانی سوننه – جگه له كه‌مینه‌یه‌ك نه‌بن، كه خۆیان له گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق رێكخستووه – ده‌یانه‌وێت ئه‌م بارۆدۆخه به لایه‌ك نه‌كه‌وێت، تا چاره‌نووس و مافه‌كانی خۆیان مسۆگه‌ر نه‌كه‌ن.
بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كه بارودۆخه‌كه یان به‌ره‌و سازشی سیاسی و رێككه‌وتن بچێت، یان به‌ره‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌و شه‌ڕێكی مه‌زهه‌بی و تایفی، یانیش به‌ره‌و دروستبوونی هه‌رێمێكی سوننه نشین . به‌ڵام له هه‌موو بارێكدا باوه‌ڕ ناكه‌م سوننه‌كان، جارێكی تر بچنه‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی له عیراقدا، به بێ دروستبوونی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بۆیان، به تایبه‌ت كه ده‌ستوری عیراقیش رێخۆشكه‌ره بۆ مه‌سه‌له‌ی دروستبوونی هه‌رێمه‌كان.
رۆڵی كورد له دوای روخانی رژێمی (سه‌دام)، هه‌میشه رۆڵێكی میانجیگیری بوو له نێوان ئه‌م دوو پێكهاته‌یه، له لایه‌ك و، رۆڵێكی ئه‌كتیڤ و ئه‌رێنی بوو بۆ پاراستنی سه‌قامگیری بارودۆخی سیاسی و گشتی عیراق. به‌ڵام ئێستا كۆتایی به‌م رۆڵه‌ی هاتووه، دوای گه‌یشتنی بارودۆخه‌كه به‌م قه‌یرانه و، به‌رجه‌سته بوونی تۆی شه‌ڕێكی تاییفی كاولكه‌ر، له نێوان ئه‌م دوو پێكهاته‌یه، باشترین هه‌ڵوێستی كورد ئه‌وه بوو كه خۆی به دوور گرت له‌م شه‌ڕه و، ته‌نها بارودۆخه‌كه قۆسته‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردیه جێی ناكوكیه‌كان و، خۆ قایمكردن و، به‌رگریكردن دژی هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ریان.
چونكه راسته كورد له گه‌ڵ ناوه‌نددا له كێشمه‌كێش و قه‌یران دایه، به‌ڵام قه‌ت نه‌گه‌یشتۆته راده‌ی ده‌ست بردن بۆ هێزو چه‌ك، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، پاشان ئه‌م شه‌رو پێكدادانه‌ی ئێستای نێوان سوننه و شیعه شتێكه – وه‌كو وتمان- مێژووی هه‌یه و، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه بوی خۆیانه و، هیچ به‌رژه‌وندی كوردی تێدا نیه.
ئێستا بارودۆخی عیراق به كرده‌یی بۆ سێ ناوچه دابه‌شبووه و، كورد سنوره‌كانی خۆی قایمكردووه‌و، ناوچه دابڕێنڕاوه‌كانی هێناوته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و، سیناریۆكانی ئاینده، یان به‌ره‌و شه‌ڕو پێكدادانی مه‌زهه‌بی ده‌چن، یان به‌ره‌و درۆستبوونی هه‌رێمێكی سوننه نشین، له هه‌ردوو بار دا عیراق عیراقی جاران نامێنێت و، كورد ده‌بێ به ووردی بارودۆخه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێ.
له لای خۆمه‌وه، من وای ده‌بینم، كه كورد ده‌بێ له‌سه‌ر چه‌ند هێڵێكی هاوته‌ریب كار بكات له‌م ئانوساته‌دا:
* تۆكمه‌كردنی نێو خۆی ماڵی كورد و، دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتیمانی بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئاینده. كه ئه‌مه تا راده‌یه‌كی باش ئێستا له ئارادایه و، حكومه‌تێكی نیشتیمانی بنكه فراوان ده‌ست به كاره. به‌ڵام هێشتا كاری زۆری ده‌وێت بۆ پته‌وكردنی یه‌كریزی كورد و، گه‌ڵاڵه كردنی یه‌ك هه‌ڵوێستی، به تایبه‌ت له رۆژانی ئاینده‌دا، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بارودۆخه‌كه زۆر ئاڵوزتر بێت!
* رێخۆشكردن و، گه‌یشتن به لێكحاڵیبوون له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی كوردستان و، به تایبه‌تی (توركیا) و، پاشان (ئێران)، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار و هاوسۆز بن بۆ هه‌ڵوێستی كورد له‌م نێونده‌دا و، دانپیانه‌ربن له كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، یان لایه‌نی كه‌م رێگر و دژ نه‌بن.
* نه‌پچراندنی په‌تی دیبلوماسی له گه‌ڵ ناوه‌ند دا تا كۆتایی هه‌نگاوه‌كان و، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌ره‌و به ده‌وڵتبوونی هه‌رێمی كوردستانیش رۆیشت، ئێمه له كۆتاییدا نزیكترین دراوسێین و ره‌گوریشه‌ێیكی دورو درێژمان پێكه‌وه هه‌یه و، له ئاینده‌شدا هه‌ر به‌رژه‌وندی زۆرمان پێكه‌وه ده‌بێت. بۆیه هێشتنه‌وه‌ی په‌تی په‌یوه‌ندی تا كۆتا ده‌رفه‌ت، شتێكی ئه‌رێنی و به سووده بۆ هه‌ر دوو لا.
* هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و جیابوونه‌وه و، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
هه‌ر چه‌نده ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه مه‌سه‌له‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هاوسۆزیه‌كی راده‌به‌ده‌ری هه‌یه له لای خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه بابه‌تێكه ده‌بێ له‌سه‌ر ئاگرێكی یه‌واش پێ بگات و، هیچ په‌له‌ی تێدا نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی شكستخواردووی خۆمان له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت دووباره نه‌كه‌ینه‌وه. ده‌بێ بۆ ده‌وربه‌ر و، بۆ جڤاتی نێوده‌وڵه‌تی، بیسه‌لمێنین كه ئێمه ناچارین هه‌نگاو بنێنین به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوون، چونكه پریشكی ئاگری شه‌ڕی تاییفی خه‌ریكه یه‌خه‌مان ده‌گریت!..