کچێکی کورد سەرکەوتنێکی بێ وێنە لە بواری پزیشکیدا بەدەستهێنا

0

نوچە

کچێکی کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، پاش ساڵانێک توێژینەوە لە بواری زووتر ناسینەوەی خانەکانی شێرپەنجەی مێشک و پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە کوشەندەیە، سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی بەدەستھێنا.

د. شیرین ئیلخانیزادە کە ئێستایش بەرپرسیاریەتی کۆمپانیایەکی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی لە ئەستۆدایە،(کۆمپانیای Celluminova بۆ دەستنیشانکردنی سەرەتان) توانی بە دۆزینەوەی دەرمانێک لە خێراترین کاتدا ئەو خانانەی، کە لە مێشکدا تووشی شێرپەنجە بوون لە ماوەی ١٠ خولەک ببینێتەوە و رێگاکانی خێرای چارەسەری بۆ ئەم نەخوشیە بخاتە بەردەم شارەزایانی بواری پزیشکی و ئەو دۆزینەوەیە دوای چەندین جار تاقیکردنەوە بەخۆشحاڵیەوە وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە.

شایانی باسە، د. شیرین ئیلخانیزادە، منداڵی بنەماڵەیەکی پێشمەرگەی کۆمەڵەیە (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- ئێران)، ساڵانێک لە تەمەنی منداڵی خۆی لە نێو مەقەڕ و بنکەکانی پێشمەرگایەتی تێپەڕ کردووە و لە ئێستادا دانیشتووی وڵاتی سوید-ە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com