پێنجوێن: تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە راماڵینی بەفر

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، تیمەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوەی ڕێگاوبان، تا ئێستاش بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر، بۆئەوەی ئاستەنگی هاتوو دروست نەبێت.    

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆی بەفر بارینەوە، لە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندنی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕۆژی شەممە کرایە پشوو. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، ڕایگەیاند: بارینی بەفری بەردەوام لە سنووری قەزای پێنجوێن، ئاستەنگ بۆ ڕێگاکانی هاتوچۆ کردن دروست دەکات، بەڵام لە شەوی ڕابردوو، تاکو ئێستاش تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوباون و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکانی هاتوچۆن. هەروەها تیمەکانی شارەوانیش، سەرقاڵی پاککردنەوەی گەڕەکەکانی ناو شارن”. 

قایمقامی پێنجوێن، گوتیشی “تیمەکان بەردەوام لەکارکردندا، بۆئەوەی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست نەبێت، بەڵام هەندێک جار، کە بەفرەکە زۆرە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان کەمتر رێگاکە دەگیرێت، تا خوێییەکی نوێ لە ڕێگاکە دەدرێت، دواتر ڕێگاکە دەکرێتەوە”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com