پرسە و شایی قەدەغە کرا

0

نوچە-هەواڵنێریی فەرەنسا

حكومەتی چین بە فەرمی داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کردووە، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئامادەی شوێنە گشتییەکان نەبن.

بە پێێ داواکاری فەرمی حکومەتی چین، هاوڵاتیان لە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی شایی و پرسە و سەرەخۆشی خۆبەدوور بگرن و لە شوێنە گشتییەکان کۆنەبنەوە.

ئەم بڕیارەئ دەوڵەتی چین، ڕٶژێک بەر لە ٢-ی فێبریوەرییە. خەڵکی چین پێیان وایە، کە ٢-ی فێبریوەری ڕۆژێکی خۆش و پڕە لە چانسە، هەر بۆیە لەم ڕۆژەدا رێوڕەسمی شایی بەڕێوە دەبەن.

چین هەروەها داوای کردووە، بۆ چەند هەفتەی داهاتوودا سەرجەم پرسە و سەرەخۆشیەکان هەڵبووەشێندرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com