نوچە-ئاڕتی
کەناڵی ئاڕتی لە سەر زاری سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەکات، کە تێکڕای لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان لە سەر ناوی محەمەد تۆفیق عەلاوی، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕێککەوتوون.
بە گوتەی سەرچاوەکە، لە نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکانی عێراق، کۆدەنگییەک لەبارەی ناساندنی عەلاوی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی ئینتقالی پێکهاتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە عەلاوی تەنها ناوی وەک سەرۆکی دەوڵەتی ئینتقالی هاتووە و دەبێ سەرۆککۆمار وەک کاندیدی پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەرکداری بکات.