نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی لە بارەی نەخشەرێگای مامەڵەی سەدە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئەم یەکیەتیە بەرێوە دەجێت.
ئەمڕۆ شەممە ١ی فێبریوەری، کۆمکاری عەرەبی کۆبووە و دوا هەڵوێستی لەبارەی نەخشەڕێگای ئاشتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتەڕوو.
پێشتر ئەم یەکیەتیە جەختی کردۆتەوە، کە تاسەر پشتیوانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستینە و بەرامبەر بە مافەکانی پاشەکشە ناکات.
لە لایەکی دیکەوە، مەحموود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، بڕیارە ئەمڕۆ بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی کۆمکاری عەرەبی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبێتەوە.