وەزارەتی تەندروستی وەڵام دەداتەوە

0

نوچە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ حاڵەتێکی نەخۆش کەوتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێی کوردستان بوونی نییە.

وەزارەتی تەندروستی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “بەداخەوە لەلایەن پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە گوایە ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەڕاونەتەوە، لێرەدا تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەم نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان نییە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە راستیدا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی، کە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشکنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە، دووبارە هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکینەوە، کەوا هیچ حالەتێک لە کوردستان نییە و هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com