نوچە-ڕۆیتەرز
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایدەگەیێنن ئەندامێکی باڵای تۆڕی تیرۆریستی قاعیدەیان دەستگیر کردووە، کە رەگەزنامەی عێراقی هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەم کەسە ”علی یوسف احمد النوری”- یە و تەمەنی ٤٢ ساڵە و لە شاری فەلوجە، سەرکردایەتی رەوتێکی سەر بە قاعیدەی کردووە.
بەرپرسانی ئەمریکی هەروەها دەڵێن، علی یوسف احمد النوری، لە کوشتنی دوو ئەفسەری پۆلیسی عێراقی دەستی هەبووە.
ئەم ئەندامەی قاعیدە، ڕۆژی هەینی لە شاری فۆنیکسی ئەیالەتی ئاریزۆنا دەستگیر کراوە.
دادگای ئاریزۆنا بە شێوەی غیابی بڕیاری دەستگیرکرانی علی یوسف احمد النوری دەرکردووە و بەم زووانە رادەستی عێراق دەکرێتەوە.