دوو ئەفسەری پێشمەرگە تەقە لە یەکدی دەکەن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو دوو ئەفسەرە شەڕیان بووە سەر بە لە لیوای ١٠-ی وەزارەتی پێشمەرگەن و شەڕەكەیان لە دەرەوەی بارەگای لیوا بووە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١-٢-٢٠٢٠، دوو ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری هەولێر دەبێتە شەڕیان، بەهۆی تەقەکردنەوە یەكێكیان بەفیشەكی دەمانچە بریندار دەبێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت، بە شەڕی ئەو دوو فەسەرەی پێشمەرگە، راگەیاند: ئەو دوو ئەفسەرە سەر بە لە لیوای ١٠-ی وەزارەتی پێشمەرگەن و شەڕەكەیان لە دەرەوەی بارەگای لیوا ‌و بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بووە، شەڕەکەیان هیچ پەیوەندی بە کاتی دەوامکردنیانەوە نەبووە. 

ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، تا ئێستا هۆكاری شەڕەی ئەو دوو ئەفسەرە لە لای وەزارەتی پێشمەرگە ڕوون نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە وەزارەت لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو رووداوە دروستدەكات. گوتیشی “بەپێی ئەوە زانیارییەکان، یەکێکیان بە دەمانچە چووەتە سەر ئەویتریان، هەریەکەشیان سکاڵایان لە دژی یەکتری تۆمار کردووە”.

لیوا قارەمان شێخ كەمال گوتیشی “بەپێی زانیارییە سەرتاییەکانمان لە ئەنجامی شەڕەكەیان یەكێكیان بریندار بوو، برینەکەی قورس نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com