واشنتۆن پێشوازی لە برێکزیت دەکات

0

نوچە-الجزیرە

دوای ئەوەی، کە بەریتانیا بە فەرمی لە ئەندامەتی یەکێتی ئەوروپا کشایەوە، واشنتۆن هەڵوێستی خۆی وەرگرت.

دوای نزیک بە نیو سەدە لە ئەندامەتی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و کشانەوەی یەکجاری لە ئەندامەتی ئەم یەکێتییە، واشنتۆن جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و لەندەن دەکاتەوە.

لەم بارەیەوە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەەروەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن ئامادەیە لەم قۆناغە نوێیەدا پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیا بدات.

سەرباری دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، ئەم وڵاتە دەبێ بۆ ماوەی ١١ مانگی دیکە، یاسا و رێساکانی یەکێتی ئەوروپا رەچاو بکات و پشکی خۆی لە بودجەی یەکێتی ئەوروپا بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com