ئێران چەکی نوێ رادەستی حوسییەکان دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

بە گوێرەی دوایین راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێران چەکی نوێی ڕادەستی حووسییەکانی یەمەن کردووە.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە، ئەو چەکانەی، کە لە دەستی میلیشاکانی یەمەندایە، هەمان ئەو چەکانەن، کە لە لایەن ئێرانەوە دروست کراون.

نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت، ئەم چەکانە ساڵی ٢٠١٩ ڕادەستی حوسییەکان کراون.

ئێران بەرەدوام هەر جۆیە هاوکاریکردنێکی حوسییەکانی ڕەتدکردۆتەوە.

کارناسانی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشتر لە راپۆرتێکدا، کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کردووە، ڕایانگەیاندووە ”ئێران بڕیارەکانی ئەم ئەنجومەنەی پێشێل کردووە و بەرەدوامە لە یارمەتی کردنی حوسییەکان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com