نوچە-قطرە
نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی شەفەقنا، کوشتنی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە، بە کردەوەی تیرۆریستی ناودەبات.
بە گوتەی نازم دەباغ، کوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی، سەدا سەد کارێکی تیرۆریستی بوو، کە مخابن لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە ئەنجام درا.
نازم دەباغ، قاسم سولەیمانی بە کەسێکی ئازا، ڕاستگۆ، وەفادار و موجاهید وەسف دەکات، کە لە دەرەوەی سنوورەکان بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێرانی دەپاراست.
لە بارەی هەوڵەکانی سولەیمانی لە سوریا، نازم دەباغ پێی وایە، کە ئەگەر ئێران نەبوایە، رەقە دەکەوت، ئێران و قاسم سولەیمانی پشتیوانییان لە کوردەکان کردووە.