نوچە
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ سێ گەشتیاری چینی لە كاتی گەیشتنیان بۆ ھەولێر گەڕێندراونەتەوە وڵاتی خۆیان.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند “لهپێناو پاراستنی هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان و بۆ رێگهگرتن له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهكهین، گهشتهكانیان بۆ وڵاتی چین دوا بخهن، تا ئهو كاتهی ئاگادار دهكرێنهوه”.
بەگوێرەی زانیارییەکان، “ئەمڕۆ شەممە ١-٢-٢٠٢٠، سێ گەشتیاری چینی، كە ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بوون لە فڕۆكەخانە گەڕێندرانەوە وڵاتی خۆیان”.
هەر بە پێی زانیارییەکان، پێشتر تەنھا پشكنین بۆ گەشتیاران دەكرا، بەڵام لەمڕۆوە ھەر كەسێك لە چینەوە بۆ ھەرێمی كوردستان گەشت بكات و ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بێت دەگەڕێندرێتەوە، ئەوانەشی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بن پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت.