نوچە-ئاژانسەکان
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، چالاکیەکانی ئێران لە ئەفغانستان، ڕووی لە زیادبوونە و ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکایی و هاوپەیمانانی.
جەنەڕاڵ مەکنزی، کە سەردانی ئەفغانستانی کردووە، لەبارەی دەستوەردانەکانی ئێران لە ئەفغانستان نیگەرانی خۆی خستۆتەڕوو.
مەکنزی بە ئاماژەدا بە دەستوەردانی هەمیشەیی ئێران لە ئەفغانستان و دەڵێت: ڕەنگە ئێرانی دەرفەتێکی دەست کەوتبێ بە ڕێگەی شەڕی بە وەکالەت و هێزەکانی ژێر پشتیوانی خۆی، بیهەوێ بەربەست لە رێگای هێزەکانی ئەمریکی و هاوپەیمانانمان دروست بکات.
ئێران بەردەوام لە لایەن واشنتۆنەوە بەوە تۆمەتبار کراوە، کە چەک و پارە و یارمەتی دیکە ڕادەستی تاڵیبانی ئەفغانستان دەکات.