نوچە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، سەپاندنی سزا بەسەر بەڕێوەبەری دەزگای ئەتۆمی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، ئاماژە بە “بێتوانایی واشنتن دەکات” و کاریگەری لەبەرەوپێشچونی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران ناکات.
هەینی رابردو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سزای بەسەر عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دەزگا وزەی ئەتۆمی ئێران و دامەزراوەکەشدا سەپاند، کە رۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە گەشەپێدانی چالاکییەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمییەوە لە ناو رژێمی ئێراندا.

عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بەڕێوەبەری دەزگای ئەتۆمی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژە بە بێتوانایی واشنتن دەکات لەبەرامبەر وڵاتەکەیدا”.
موسەوی ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەوە جاری یەکەم نییە، کە دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران و زاناکانی بواری ئەتۆمی ئێراندا دەسەپێنێت، بەڵام ئەو هەنگاوانەی واشنتۆن هەمووی بێ سودن و کاریگەری لەبەرەوپێشچوونی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران ناکات”.