فرۆکەخانەی هەولێر رێگری لە بیانییەکان دەکات

0

نوچە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕێوشوێنی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەست پێکرد و هەر کەسێک لە دوای بەرواری ١٤-١-٢٠٢٠ سەردانی چینی کردبێت، دەگەڕێندرێتەوە.

بۆ هۆی ڤایرۆسەکەوە تاکو ئێستا، ١١ هەزار و ٩٧٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ١١ هەزار و ٨١٤ کەسیان لە چینن، بەم هۆیەشەوە ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پاش ئەوەی رۆژی هەینی ٣١-١-٢٠٢٠، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد، سەردانی چین نەکەن، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ڕێوشوێنی تایبەت بۆ پێشگرتن بە ڤایرۆسەکە گرتۆتەبەر.

بەگوێرەی زانایرییەکان، بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، ئەو هاوڵاتییانەی چین یان هەر بیانییەک، کە لە ١٤-١-٢٠٢٠ بەدواوە لە چین بووبێت، ڕێگەی هاتنە نێو هەرێمی کوردستانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە بڕیارەکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق ناگرێتەوە و ڕێوشوێنی تایبەت بە ئەوان لە لایەن دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەگیرێتە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com