بە موشەک بنکەی سەربازی گەیارە کرایە ئامانج

0

نوچە

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراقی ئاشکرای دەکات، کە شەوی رابردوو بنکەی سەربازی گەیارە لە نەینەوا بە پێنج موشەک کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی نەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی دو مانگی رابردوودا چەندین جار بنکەو بارەگاکانی سوپای عێراق، حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدڕاڵی و پۆلیسی ناوخۆیی پارێزگاکان لەلایەن گروپی جۆراوجۆر و بە ئامانجی جیاواز کراونەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراقدا هاتووە “شەوی رابردوو پێنج موشەک لە نزیک بنکەی سەربازی گەیارە لە نەینەوا تێکشکاون، کە هێزەکانی لیوای 76ی سەر بە فیرقەی 16ی سوپای عێراقی تێدا بووە”.

ئەوەش هاتووە “بەهۆی بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە هێزەکانی سەر بە سوپای عێراقی نەکەوتووە و سەرجەمیان سەلامەتن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com