نوچە: ئاژانسەکان
بۆ یه‌كه‌مجار ئاستی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند، کە ژماره‌ی گیانلەدەستدان به نه‌خۆشی كۆرۆنا گەیشتۆتە 46 كه‌س له یه‌ك رۆژدا.
بەگوێرەی لێژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین، رۆژی هه‌ینی 31-1-2020، زۆرترین ژماره‌ی گیانلەدەستدان تۆماركراوه، كه 46 كه‌س بوونه، به‌مه‌ش كۆی گشتی گیانلەدەستدان به نه‌خۆشییه‌كه تائێستا گه‌یشتووه‌ته 259 كه‌س.
تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێی تووشبووانی كۆرۆنا تا دێت زیاتر ده‌بێت، به جۆرێك ته‌نها رۆژی هه‌ینی 2102 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون، به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 11791 كه‌س.
تا ئێستا شه‌قامه‌كانی شاری وهان و به‌شێكی زۆر له شاره گه‌وره‌كانی چین به داخراوی ماونه‌ته‌وه.
به‌هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش، كه تا ئێستا له 22 وڵات تۆماركراوه، رێكخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی باری له ناكاوی راگه‌یاندووه.