نوچە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، گه‌شته‌كانیان بۆ وڵاتی چین دوا بخه‌ن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کۆتایی مانگی رابردوو لە چین بڵاوبوەوە و دواتر چەند وڵاتێکی دیکەی جیهانی گرتەوە، لە ئێستادا هەڕەشە لە جیهان دەکات و تا ئێستاش زیاتر لە 259 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوەزیاتر لە ١١ هەزار کەس تووشبوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، “له‌پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گه‌شته‌كانیان بۆ وڵاتی چین دوا بخه‌ن، تا ئه‌وكاته‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ وڵاتی چین راگرتووه.
تا ئێستا سەرجەم ئەو توشبووانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە بەڕەگەز چینین، لەكاتێكیشدا لە 23 ناوچەی دەرەوەی چین توشبو بەو ڤایرۆسە تۆماركراوە، ئاماژە بەوەدەكرێت سەرجەمیان راستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەریەككەوتنیان لەگەڵ خەڵكی چین و بە دیاریكراویش شاری وهان هەبوە.
یەكەمین هەنگاوی هەڵگرتنی ڤایرۆسەكە لە بازاڕی هوانان بو، كە تایبەتە بە خۆراكە دەریاییەكان و دەكەوێتە شاری وهان لە چین، دواتریش ڤایرۆسەكە گەیشتە تایلاند، تۆكیۆ لە ژاپۆن، سیۆل لە كۆریای باشور و دواتریش لە شارەكانی پەكین و شانگهای و گوانگدۆنگ لە چین، پاشان لە هەرێمی هۆنگ كۆنگ و وڵاتانی ڤیێتنام و سەنگاپور حاڵەتەكانی توشبون تۆماركرا.