شلێر سەعید: هەولێر
چالاکوانێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، ڕۆژنامەنوسان داوادەکەن لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراق و وەزارەتی ناو خۆ ٫ ئەو دەستە دەستگیر بکەن کە ڕۆژنامەنوسانیان کردۆتە ئامانج.
شایەنی باسە تا ئێستا بەسەدان ڕۆژنامەنوس لە عێراق کوژراون ٫ بێئەوەی ئاشکرا ببێ کێ لە پشت ئەو کارەیە .
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ڕافع شاکر ئەحمەد، چالاکوانی عێراقی لەم بارەوە ڕایگەیاند: عێراق ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بارودوخی خراپتر دەبێ بۆ ڕۆژنامەنوسان، بەتایبەت لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانی تشرین، بۆیە ڕۆژنامەنوسان داوادەکەن لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆ، کە بە ئەرکی سەرشانیان هەستن و ئەو دەستە دەستگیر بکەن، کە ڕۆژنامەنوسانیان کردۆتە ئامانج.
گوتیشی ”ئەوە لە کاتێکدایە، کە هەندێ چەکدار بە ماتۆڕێک تێپەڕ دەبن و راستەوخۆ تەقە لە کچە پەیامنێری تەلەفزیۆنی ئشتیاق عادل دەکەن لەبەردەم ماڵی خۆی لە بەغدا.
رافع ئەحمەد، چالاکوان و رۆژنامەنوس گوتی، دەستبەجێ پەیامنێرەکە گەیاندرایه نەخۆشخانە و ئێستا تەندروستی باشە. گوتیشی ”چەکدارەکان شکستیان هێناوە لەوەی بیکوژن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند چەکدارێک رۆژنامەنوس محەمەد حسین علوان-یان لەبەردەم ماڵەکەی لە گەڕەکی ئوری بەغدا کوشت، لەکاتێکدا ئەو رۆژنامەنوسە دەیویست کچەکەی بگەیەنێتە زانکۆ؛ تا ئێستا بکەری ئەو تاوانانە نەدۆزراونەتەوە.