ئەنجومەنی ئاسایش: داعش لە عێراق سەرهەڵدەداتەوە

0

نوچە-گاردیان

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا کە بە هاوکاری ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان ئامادە کراوە، دەڵێت ”داعش لە سوریا و عێراق، خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە”.

ئەنجومەنی ئاسایش، هەروەها لە بارەی هەوڵەکانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هۆشداری دەدات.

ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی ئاسایش جەختێش دەکاتەوە، کە داعش لە لاوازی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کەڵکی وەرگرتووە و خەریکە ڕێزەکانی لەم وڵاتە ڕێکدەخاتەوە.

ڕاپۆرتەکە هەروەها دەڵێت، داعش لە ئێستادا لە ڕووی داراییەوە هیچ کێشەیەکی نییە و تەنها لە بواری ئەمنیەوە لاوازی پێوە دیارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com