نوچە
ئه‌مڕۆ، 33 ساڵ بەسەر كۆچى دوايى ئيدريس بارزانى تێدەپەڕێت، كه هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی بە ئەندازیاری هەوڵەکانی یەکڕیزیی گەلی کوردی دادەنێن. رۆژى 31-1-ی هه‌موو ساڵێك، ساڵڕۆژى كۆچى دوايى پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى ديارى خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستان، ئيدريس مسته‌فا بارزانييه.
ئيدريس بارزانى، له ئاداری 1944 له ناوچه‌ى بارزان له‌دايك بوو، ته‌مه‌نى گه‌يشته دوو ساڵ، مسته‌فا بارزانی باوكى، رووی كرده رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردن له جوڵانه‌وه‌ى كورد و كۆمارى كوردستان له مەهاباد، خه‌باتى ده‌ستپێكرد.
دواى پيلانگێڕیى دژى كۆمارى كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌رته‌شى شاى ئێران بۆ كۆمارى كوردستان، مسته‌فا بارزانى و سەدان پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، روويان كرده يه‌كێتیى سۆڤيه‌تى جاران و خێزان و ژن و منداڵه‌كانيش به ياوه‌ریى شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى، براى گه‌وره‌ى مسته‌فا بارزانى، له پێناو پاراستنى گيانى منداڵ و ژنانى كورد، گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق و ئيدريس بارزانيش، كه ئه‌و كات ته‌مه‌نى 3 ساڵ بوو، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌يان گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق و له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتى پادشايى عێراقه‌وه بۆ شاره‌كانى باشوورى ئه‌و وڵاتە راگوێزران.
بۆ يه‌كه‌م جار و له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵيدا، ئيدريس بارزانى له شارى كه‌ربه‌لا چووه به‌رخوێندن و تا رووخانى ده‌سه‌ڵاتى پادشايى له عێراق و هاتنه‌سه‌ركارى كۆمارى به رێبه‌رايه‌تی عه‌بدولكه‌ريم قاسم له 1958، ئيدريس بارزانى له ديدارى باوكى بێبه‌ش بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا مسته‌فا بارزانى و ياوه‌رانى له سۆڤيه‌ت گه‌ڕانه‌وه و دواى دابڕانێكى زۆر، ماڵباته‌كه‌يان به‌يه‌ك شاد بوونه‌وه.
به گوێره‌ى زانیارییەکان، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى مەلا مسته‌فا بارزانى، له يه‌كێتی سۆڤيه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى ئه‌يلوول له 1961، ئيدريس بارزانى له ده‌سته يه‌كه‌مه‌كانى ئه‌و پێشمه‌رگانه بوو، كه په‌يوه‌ندیيان به ريزى شۆڕشه‌وه كرد و شان به شانى پێشمه‌رگه، به‌شداریى له شۆڕشدا كرد.
دواى 9 ساڵ پێشمه‌رگايه‌تى و به‌شداریى له شۆڕشى ئه‌يلوولدا، له مانگى حوزه‌يرانى 1970 له كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى پارتی ديموكراتى كوردستان، كه له ناوچه‌ى ناوپردانى ناحيه‌ى گه‌ڵاڵه به‌سترا، بۆ يه‌كه‌م جار ئيدريس بارزانى كرايه ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندیى پارتی ديموكراتى كوردستان.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى ئاشتى و دانوستان له نێوان شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا، ئيدريس بارزانى به ياوه‌ریى سەرۆك مه‌سعود بارزانى براى، له ده‌سته‌ى شاندى دانوستانى شۆڕش بوون، كه هه‌ريه‌ك له شه‌هيدان ساڵح يوسفى، دارا تۆفيق، سامى عه‌بدولڕه‌حمان، نافز جه‌لال و مه‌حموود عوسمان بوون، له به‌غدا كه‌وتنه شه‌ڕى سياسى و ديپلۆماسى بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترين ماف و داخوازیى شۆڕش، سه‌ره‌نجام به سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا بارزانى، مافى ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستانى عێراق به‌ده‌ست هات و رێككه‌وتنه‌كه چوار ساڵى پڕ له خۆشى و بووژاندنه‌وه‌ى له عێراق هێنايه دى، تا سه‌ره‌نجام ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عس له به‌غدا كه‌وتنه‌وه دژايه‌تی كورد و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێككه‌وتنى جه‌زائيريان له‌گه‌ڵ شاى ئێران محه‌ممه‌د ره‌زا شاى په‌هڵه‌وى واژۆ كرد و شۆڕشى كورديان تووشى نسكۆ كرد.
به هۆى نسكۆى شۆڕشه‌وه، ئيدريس بارزانى به ياوه‌ریى كه‌سوكار و ماڵبات و به‌شێك له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ئاواره‌ى ئێران بوون.
هه‌ر به گوێره‌ى ئه‌ده‌بياتى پارتی ديموكراتى كوردستان، له سه‌روبه‌ندى نسكۆى شۆڕشدا، ئيدريس بارزانى به ياوه‌ریى سەرۆك مه‌سعود بارزانى، هه‌ر زوو هه‌وڵه‌كانى خسته‌وه‌گه‌ڕ بۆ بنياتنانه‌وه‌ى ژێرخانى رێكخستنى پارتی ديموكراتى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ده‌ستى به چالاكى كرده‌وه.
ئيدريس بارزانى له مێژووى بزاڤى رزگاريخوازى نه‌ته‌وه‌ييدا، به ئه‌ندازيارى ئاشته‌وايى نيشتمانى ناو ده‌برێت، هاوكات له گۆڕه‌پانى سياسی و له ناو به‌رهه‌ڵستكارانى عێراقیشدا به كه‌سايه‌تييه‌كى ديار و كاريگه‌ر هه‌ژمار ده‌كرا و له كۆنگره‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى عێراقى، كه له تاران ساز كرا، بانگه‌وازى بۆ يه‌كخستنى تواناى به‌رهه‌ڵستكاران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رژێمى به‌عس خسته‌ڕوو.
له ئاستى ديپلۆماسيشدا، ئيدريس بارزانى ئه‌زموونێكى ناوازه‌ى هه‌بوو، به تايبه‌تى له بوارى به‌ديهێنانى ئاشته‌وايى نيشتيمانى و يه‌كخستنى گوتارى پارت و لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى عێراق.

له 31-1-1987دا ئيدريس بارزانى به هۆى نه‌خۆشييه‌كى كتوپڕه‌وه كۆچى دوايی كرد و به له‌ده‌ستدانيشى، جوڵانه‌وه‌ى سياسى و خه‌باتى رزگاريخوازى كوردستان كه‌سايه‌تييه‌كى كاريگه‌ر و سه‌ركرده‌يه‌كى ديار و به ئه‌زموون و يه‌كێك له سه‌رخه‌رانى پڕۆژه‌ى ئاشته‌وايى و به‌يه‌كه‌وه‌ژيان و يه‌كخستنى تواناكانى له‌ده‌ست دا و له گوندى هه‌له‌جى ده‌ڤه‌رى مه‌رگه‌وه‌ڕى سه‌ر به پارێزگاى ورمێ به‌خاك سپێردرا.
دواى راپه‌ڕينى ئادارى 1991 و رزگاركردنى به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستان، له 6ى ئۆكتۆبه‌رى 1993 ته‌رمى هه‌ر يه‌ك له مسته‌فا بارزانى، رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و شۆڕشى ئه‌يلوول و ئيدريس بارزانى، سه‌ركرده‌ى ديارى بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان، له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه به ڕێوڕه‌سمێكى شكۆداری جه‌ماوه‌ریى به‌رفراوان, هێنرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له شوێنى له‌دايكبوونيان له ناوچه‌ى بارزان، ئه‌سپه‌رده‌ى خاك كرانه‌وه.