پەرلەمانتارێک: پارەی جووتیاران بە سیاسی کراوە

0

شلێر سەعید: هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبۆیەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرسی شایستە داراییەکانی جووتیاران. 

لە لێدوانێكی تایبەت گوڵستان باقی، لە لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەکە بە نوچەی ڕاگەیاند: كۆبونەوی ئەمڕۆ دەربارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران بوو و لە دەسپێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری گفتوگۆمانكرد، چونكە لە ساڵانی 2014 بۆ 2016ی جووتیاران گەنمیان ڕاستی حكومەتی ئیتحادی كردووە، بەڵام تا ئێستا شایستە دارییەكانیان وەرنەگرتووە، كە بڕەكەی (579) ملیارو (885) ملیۆن دینارە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی چڕمان كرد. هەوەها بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ، وەڵامی پەرلەمانتارانی دایەوە، كە شاندێك پێكدەهێنن لە ئەنجومەنی وەزیران دەچنە بەغدا بۆ ئەم مەبەستە.

دەرباەری ئایا كێشەكە بە سیاسی كراوە یان ئابورییە گوڵستان باقی گوتی ”بێگومان تا ئێستا ئەو پارە خەرج نەكراوە بە سیاسی كراوە، ئەگەرنا بۆچی حكومەتی عێراق نایەوێت شایستە داراییەكانی جووتیارانی كوردستان بنێرێت، لە كاتێكدا جووتیارانی باشورو ناوەڕاست شایستەدارەكانیان پێدراوە.

هەر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا، لەمبارەیەوە گوتی “ئێمە لەبارەی گرفت و کێشەی جووتیاران لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە هەماهەنگیداین و پێویستە بە هاوکاریی وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت و ئەمەش بەو مانایە نییە، کە ئێمە خۆمان لە بەرپرسیارێتی ماف و شایستە دارایی و یاساییەکانی جووتیارانی خۆمان بدزینەوە، چونکە ئەوە ئەرکی ئێمەشە وەک وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکاریان بین”.

گوتیشی” لە دوو هەفتەی داهاتودا سەردانی بەغدا دەکەین و پرسی گرفتی شایستە داراییەکانی جووتیاران یەکێک بووە لەو پرسانەی، کە وەزارەتی کشتوکاڵ كاری بۆ كردووە لە سەرەتای كابینەی نۆیەمی حكومەت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com