نوچە
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی (ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-1-2020) ئاشکرای دەکات، حكومەت پێش دەستلەكاركێشانەوەی، پڕۆژە یاسای بودجەی 2020-ی ئامادەكردبوو، بەڵام هۆكاری نەناردنی دیارنییە.
ماجدە تەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی، لە لێدوانێكی بۆ مەڵپەڕی مەعلومە ڕایگەیاند: كە حكومەت دەتوانێت بودجەی 2020 بنێرێت، چونكە پڕۆژە یاسای بودجە لە نیوەی تەشرینی یەكەم تەواو ببوو، پێش ئەوەی حكومەت دەستلەكار بكێشێتەوە و نازانرێت نهێنی نەناردنی پرۆژەی بودجە چیە و بۆ چی دوای دەخات.
ماجدە تەمیمی ئەوەشی خستەڕوو، كە حكومەت بە نەناردنی بودجە، شتەك دەشارێتەوە و نایەوێت ئەنجومەنی نوینەران بیزانن.
و پێشتریش حسین عقابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ڕایگەیاندبوو ”نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان، كارەساتێكی یاساییە”.