شلێر سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كە كوتلە گەورەکان ناتوانن بەربژێرێكیان هەبێ جێ ڕەزامەندی شەقام بێت و هەریەكە و لە كوتلەی سەدر و بینا، خۆیان بە گەورەترین كوتلە دادەنێن.
نزیك چوار مانگە خۆپێشاندان دژی گەندەڵی، و بێكاری و هەژاری، حکومەت و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 600 کەس کوژراون و نزیکەی 24 هەزار کەسی دیکە برینداربوون و بەدەیان چالاکوان و خۆپێشاندەر رفێندراون و دەستبەسەرکراون و تا ئێستا دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران، كەسێكی دیكە بەبژێر نەكراوە جێ ڕەزامەندی شەقام بێت.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە پرسی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: ئەوەی دەستور باسی كردووە دەبێت سەرۆك وەزیران لەلایەن كوتلەی گەورەوە دەستنیشان بكرێت؛ كوتلەی سەدر دەڵێ، من كوتلەی گەورەم و كوتلەی بینا-ش دەڵێ من كوتلەی گەورەم، لە راستیش بینا گەورەترە، هەرچەندە سەدر پەنجا كورسی هەیە، بەڵام بینا گروپن لەچەند كوتلەك پێكهاتوون، بەم شێوەش بینا كوتلەی گەورەیە و دادگای ئیتحادیش كوتلەی بینائی بە گەورەتر داناوە.
كۆچەر دەشڵێت، هەموومان دەزانین لە عێراق شیكرەوەیەكی دیاریكراومان نییە، ئەوەی هەیە شیكردنەوەی قەومیە ئیتر كامەی بەهێزە و شەقام و میلیشیای هەیە قسەی ئەو دەیخوات، بۆیە كەس ناتوانێ بە سەدر بڵێ تۆ كوتلەی گەورە نیت، ئەوە بابەتێكی شەقامە نەك یاسایی، چونكە یاسا كوتلەی بینای داناوە و بیناش شكستی هێناوە تا ئێستا كەسێك دیاری بكات، چونكە هۆی لادانی سەرۆك حكومەت لەلایەن شەقامەوە بوو و دەبێ شەقام لەسەری ڕازی بێت بە پێی مەرجەكانی بێت.
جەمال كۆچوەر ئاماژەی بەوەشكرد، كە تا ئێستا سەرۆك وەزیرێك كاندید نەكراوە لەلایەن كوتلەكان جێی دڵخۆشیبی و ڕەزامەندی بێت بۆ شەقام، ئەوەی خۆی كاندید كردووە كەسانی حزبین و ئەو دووكەسەی بەربژێرن، كەسی جەدەلی، نین یەك لەوانە، كە خۆی چۆتە ناو خۆپیشاندەران ناوی محمد تۆفیق علاوی و پێدەچێ بەرەو چارەسەر بڕوات.
هاوكات بەرهەم ساڵح، سەرۆك کۆماری عێراق، لایەنە سیاسییەکانی ئاگاداركردۆتەوە، كە دەستنیشانکردنی بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، تا كۆتایی ئەو مانگە دەبێ، ئەگەرنا خۆی کەسایەتییەک بۆ ئەو پۆستە رادەسپێرێت.