نوچە-ڕۆیتەرز
ئیدارەی ئەمریکا، لە بڕیارێکی نوێدا سزای نوێی بە سەر روسیادا سەپاند.
ستیڤێن منوچین، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی کریمە، سزای نوێێ بە سەر مۆسکۆدا سەپاند.
بە گوتەی وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، ئەم سزا نوێیانە پەیوەستە بە دەستوەردانەکانی روسیا لە کریمە.
٨ بەرپرسی کریمە و کۆمپانیایەکی گواستنەوەی روسیا خراونەتە لیستی ڕەشی ئەمریکاوە.
بە گوتەی منوچین، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی جەخت دەکەنە سەر گەڕانەوەی پڕۆسەی سیاسی دێموکراسی و کرانەوەی کەشی ئازاد لە کریمە.