بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بۆ هاوڵاتیان: لە سەرپێچییەکان ئاگادارمان بکەنەوە

0

شلێر سەعید: هەولێر

   بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی رایدەگەیەنێت، بەردەاوم دەبن لە چاودێری كردن و گەڕان، و سزادانی ئەوكەسانەی سەرپێچی دەكەن ،   لە ڕۆژانی تر بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاولاتێان دەکات  ئاگادارمان بکەنەوە لەکاتی بینینی هەر سەرپێچیەک  تیمەکانمان ئاگادار بکەنە وە.

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری تەندروستی سەلامەتی خۆراک سەربە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر نۆ شوێنی جیاجیان داخس.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، لەبارەی داخستنی چەند شوێنێک راگەیاند: نۆ شوینمان داخست، کە لەوانە پێنچ سەرتاشخانە، سێ شیرەمەنی و سەمونخانەیەک، لەسنوری گەڕەکی باداوە لەبەر نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی.

د. سەرهەنگ جەلال روونیکردەوە، کە ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت لە ڕۆژانی تر بۆ ئەم مەبەستە دوا لە هاوڵاتێان دەکەین، ئاگادارمان بکەنەوە لەکاتی بینینی هەر سەرپێچیەک بەم ژمارە مۆبایلە (۰۷۵۰٤۹۰۱۳٦۳).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com