نوچە-سومریە
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پێگەی سومریە نیوزی گوتووە، هەر لە هاوپەینیتیەکانی سائیروون و فەتع لە سەر کاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی، بۆ پۆسەتی سەرۆکوەزیران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
سەرچاوەکە بە بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لە بارەی ئەم ڕێککەوتنە بڵاو بکاتەوە، جەخت دەکاتەوە کە دوو لایەن بە تەواوی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، سەرۆککۆمار لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی لایەن و فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراقی کردووە، ١-ی فێبریوەری وەک دوایین مۆلەت دیاری کردووە، تاکوو کاندیدی خۆیان بۆ پۆسەتی سەرۆکوەزیران بناسێنن.