نوچە
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٣٠-١-٢٠٢٠) شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، دەچێتە شوێنی پەرلەمانتارێکی گۆڕان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، پەسەند کردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێکی گۆڕانە لە پۆستی جێگری سەرۆکی لێژنەی داکۆیکردن لە مافی ئافرەتان.
ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئاشنا عەبدوڵڵا، لە فراکسیۆنی گۆڕان، دەستلەکارکێشایە و شادی نەوزاد، ئەندامی هەمان لێژنەیە، خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی لێژنەکە کاندید دەکات و ئەگەر متمانەی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت، پۆستەکەی پێ دەدرێت.