نوچە-هائارتێز
تەنها یەک ڕۆژ دوای ڕایگەیاندنی نەخشەرێگای ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە، شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و هێزەکانی فەلەستینی دەستی پێکردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٣٠-١-٢٠٢٠) سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە چەندین بنکەی سەربازی لە کەورتی غەززە کردە ئامانج.
هەروەها فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سەربازی حەماس.
سوپای ئیسرائیل لەم بارەوە دەڵێت، لە دوای ڕاگەیاندنی مامەڵەی سەدە لە لایەن ترەمپەوە، لە کەرتی غەززەوە بە موشەک خاکی ئیسرائیل کراوەتە ئامانج.
بە گوێرەی بەیانی فەرمی سوپای ئیسرائیل، هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر کەرتی غەززە، کوژراو و برینداری لێ نەکەوتۆتەوە.