رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٣٠-١-٢٠٢٠) رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بۆ جاری دوەم لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.

د. مایک ڕایان، سەرۆکی کاروباری بەپەلەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداری لە بارەی ئەم ڤایرۆسە دەدات و دەڵێت ”دەبێ هەموو جیهان هۆشیار بن”.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بڕیار لە سەر ئەوە دەدرێ، کە ئایا پێویستە دۆخی نائاسایی ڕابگەیەندرێ یان نا.

ئەم ڤایرۆسە تاکو ئێستا بۆ ١٦ وڵاتی جیهان لەوانە فەرەنسا، ئەمریکا، تایلەند و ئۆسترالیا، تەشەنەی کردووە و ١٣٠ کەس لە چین گیانیان لە دەستداوە و نزیک بە ٦ هەزار کەسیش تووشبوی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com