شلێر سەعید: هەولێر
بەمەبەستی راگرتنی بریاری جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبیل، رۆژی ۲۹-۱-۲۰۲۰، ژمارەیەك لە پارێزەر و چالاكوان چوونە بەردەم داواكاری گشتی و یاداشتێكیان پێشكەشكرد.
پارێزەر و چالاكوان لەشاری هەولێر لەگەڵ داواكاری گشتی كۆبوونەوە و یاداشتی نایاسایی بوونی بریارێكی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە جام ڕەشكردنی ئۆتۆمیبل و وەرگرتی پارە لە یاداشتەكەدا پێشكەشی داواكاری گشتی كرا.
لە لێدوانێکی تایەت بە نوچە، گۆران دیبەگەیی، پارێزەری پێشكەشكاری، بە نوێنەرایەتی پارێزەران و چالاكوانان دەربارەی گردبوونەکەیان ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی دەركراوە بۆ رێگەدان بە جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبیل لە بەرامبەر بڕێك پارە، ئەو بریارەی وەزارەتی ناوخۆ لە دوو رووەوە سەرپیچییە بەهۆی ئەوەی، كە:
– پارەی وەرگیراو نایاساییە و لە دەقە یاساییەكان نەهاتووە.
– بەهۆی ئەو جام رەشكردنە دەبێتە هۆی زیاد بوونی تاوانەكان.
گۆران دیبەگەیی گوتیشی ”بەپێی یاسا، لە داواكاری گشتی سكاڵا لەدژی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بەرز دەكەینەوە بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە ڕەت بكاتەوە.