نوچە
شەوی رابردوو (٢٩-١-٢٠٢٠) گوتەبێژێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی چاوپێکەوتنێکی سەرۆکی هەرێمەوە لێدوانێكی بڵاوكردەوە.
لە لێدوانەكەی گوتەبێژەکەدا هاتووە “هاوينى ساڵى ڕابردووى ٢٠١٩، وه‌رزنامه‌ى توێژينه‌وه‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تاران (فصلنامه مطالعات سياست خارجى تهران) له ژماره (١٣)ى خۆي‌دا، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن تازه به تازه بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه”.
لێدوانەكە ئاماژەی بەوە داوە، كە لە چاوپێكەوتنەكەدا بۆچوونێك ده‌رباره‌ى ڕيفراندۆم به ناوى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو، كه به ته‌واوى و به ئه‌نقه‌ست مانا و مه‌به‌ستى قسه‌كانى ده‌ستكارى كراوه و به‌ڕێزيان به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار نه‌هێناوه.