نوچە
شەوی رابردوو(٢٩\٣٠-١-٢٠٢٠) لە گوندێكی سنووری قەڵادزێ تەقە لە ماڵی مامۆستایەكی ئایینی كرا و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین “شەوی رابردوو کەسێکی نەناسراو لە گوندی (دێلۆ)ی سەر بە قەڵادزێ تەقەی لە ماڵی وتارخوێن و پێش نوێژی گوندەکە کرد و شوێنەواری 7 گولـلـەش بە ماڵەکەیانەوە هەبووە، بە گوتەی مامۆستا ئایینیەکە کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێک نییە و دوای رووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست”.
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیس ئاماژە بەوەشكراوە “وتارخوێن و پێش نوێژی مزگەوتی گوندەکە لەسەر رووداوەکە سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ تۆمارکردووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 430 لە یاسایی سزدانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچووە، دۆسیەی لێکۆینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.