پەرلەمانی ئەوروپا چوونەدەرەوەی بەریتانیای پەسەند كرد

0

نوچە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩-١-٢٠٢٠، پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بە شێوەیەكی كۆتایی چوونە دەرەوەی دەوڵەتی بەریتانیای لە ئەندامیەتی یەكێتییەکە پەسەند كرد.

تۆڕی هەواڵی “روسیا تودەی” بڵاوی كردەوە، كە پەرلەمانی ئەوروپا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە زۆرینەی دەنگ، چوونە دەرەوەی بەریتانیای لە یەكێتیی ئەوروپا پەسەند كرد.

پێش دەنگدانەكەی پەرلەمانتارانی ئەوروپا، جای ڤێرهۆڤشتات، ڕێكخەری چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئەوروپا، رایگەیاند: لە داهاتوودا بیری بەریتانیا دەكەین، لە هەمان كاتدا پەرلەمانتارانی هاندا بە بەڵێ دەنگ لەسەر بابەتی چوونە دەرەوەی بەریتانیا بدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com