نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە

0

نوچە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و شاندێکی یاوەری کۆ بووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 29-1-2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقا جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و باڵیۆزى روسیا لە بەغدا و کونسولى گشتیى لە هەولێر و شاندێکى یاوەرى کرد کە لە ژمارەیەک دیپلۆماتکار و بەرپرسانى کۆمپانیاى گازپرۆم نه‌فتى ڕووسى پێکهاتبوون.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگرانى سەرۆکى هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوون، بۆگدانۆف سڵاو و ڕێزى بەڕێزان سەرۆک ڤلادیمیر پوتین و سەرۆک وەزیرانى ڕووسیاى گەیاندە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ستایشى ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانی و پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستانى کرد.

هەردوولا دۆخى عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیى هەوڵدان بۆ ئارامکردنەوەى گرژى و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و نەبوونى عێراق بە گۆڕەپانى کێشە و ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان کردەوە، هەروەها تیشکیان خستە سەر خۆپیشاندانەکان و هەوڵەکان بۆ دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق، کێشەکانى هەولێر ــ بەغدا و گرنگیى هەماهەنگیى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.

دۆخى سووریا و هەبوونى هێزە نێودەوڵەتییەکان و پرسى کورد و ئایندەیان لە چوارچێوەى سووریا و ڕۆڵى روسیا لەو وڵاتە، بەردەوامیى مەترسییەکانى تیرۆر و چۆنیەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى، پرۆسەى ئاشتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دوایین پێشهاتەکانى کێشەى فەلەستین ــ ئیسرائیل، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى مایەى بایەخى هەردوولا، بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com