شلێر سەعید: هەولێر
(ئەمڕۆ چوارشەممە 29-1-2020) ئەنجومەنی باڵای دەرچوانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان كرد و لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبونەوە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت ئێمە بەهەموو توانایەك هاوكاریان دەبین.
دوای راگهیاندنی ناوی دامهزراوانی پهروهرده له كهركوك، دهركهوت زیاتر له سهدا شهستیان بهرنهتهوهی عهرهب كهوتوون و لهو رووهشهوه كورد و توركمان ناڕازین و داوای راگرتنی دامهزراندنهكه دهكهن و لایهنی توركمانی داوایان كردووه دامهزراندنهكه به رێژهی یهكسانی 32% بهسهر پێكهاتهكاندا دابهشبكرێت، ئەوەش بۆتە جێ ناڕەزایی مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک و بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم، دەربارەی سەردانی ئەنجمونی دەرچوانی دانەمەزراوی كەركوك ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دەرچوانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک، سەردانی ئێمەیان كرد، ئەوان گلەییان ڕادەستی لیژنەكەی ئێمەیان كرد، كە 42 هەزار كورد فۆڕمی پر كردۆتەوە تەنها 500 كەس ناوی هاتوتەوە؛ بە بەراورد لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە ئەوان داوادەكەن ڕیژەكە زیاد بكرێت، چونكە ئەوە زوڵمێكە لە كورد كراوە.
جوان گوتیشی، ئێمە لە ڕێگەی دانیشتنمان لەگەڵ حكومەت لە هەفتەی داهاتوودا ئەولەویەتی داواكاریمان ئەوە دەبێت، كە لەگەڵ شاندی دانوستان لە بەغدا، کار لەسەر ئەوە بكەن و حكومەتی بەغدا ڕێژەی دامەزراندن لە كەركوك زیاد بكات.
جوان ئاماژەی بەوەشكرد، كە سەردانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانیان كردووە و وەزیری پەروەردەش بەڵێنی پێداین، کە بە نوسراوێكی فەرمی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق قسە دەكات.
هاوكارت هەر لەسەر كێشەی ناوچەكانی دەروەی هەرێم لە هەفتەی ڕابردوو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێك هاتون لە خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆكارو باری ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، سەردانی بەغدایان كرد بەمەبەستی قسە كردن لەسەر ئەو زەویانەی جوتیاران كە لەلایەن جوتیارانی عەرب لە ناوچەكانی كەركوك هەندی شوێنی دیكە داگیر كراون.
لەم بارەوە سەرۆكی لیژنەی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم گوتی، سەبارەت بە زەویە كشتوكاڵیەكانی ناوچە دابڕێنراوەكانی هەرێم، كە لەلایەن عەرەبەوە داگیر كراوە هەندێكی هی سەردەمی تەعریبە و هەندێكی هی دوای 16-ی ئۆكتۆبەرە و پێشتریش قسەمان لەگەڵ وەزیری هەرێم كردووە و بەبڕیاری ماددەی 140 لە 2007 دەبو ئەو زەویانە بگەڕێنەوە بۆ خاوەنەكانیان و دوای 16-ی ئۆكتۆبەریش هەمان كیشە و گرفت دروست بوو-وتەعریبەكە دوبارە بۆوە. گوتیشی ”ئێمە بەردوام لەسەر خەتین لەگەڵ بەغدا و بڕیارە ڕۆژی سێشەمەی داهاتوو لەگەڵ شاندەكەی هەرێم دانیشین تا بزانین ئەوان لەسەردانەكەیان گەیشتن بەكوێ لەگەڵ بەغدا.