نەوتی سپی لە چەند ناوچەیەک دابەشکرا

0

شلێر سەعید 

(ئەمڕۆچوارشەمە 29-1-2020)  لەشاری کۆیە و چەند شارەدێیەك دەست کرا بە دابەشکردنی نەوتی سپی و بڕیارە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت و لە ڕۆژانی داهاتوو بەشێوەیەکی هاوسەنگ.

شایەنی وتنە، لە ساڵی 2017 وە نەوت دابەشنەكراوە لە سنوری قەزای كۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر و ئەوەش بۆتە جێی نیگەرانی دانیشتوانی شارەكە.  

 لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، هاوكار ڕەندی خانی، گوتەبێژی قائمقامیەتی قەزای کۆیە، لەبارەی دابەش کردنی نەوتی سپی ڕاگەیاند: لەشاری کۆیە و ناحیەی تەقتەق و هەروەها دوێنێ لە سکتان، دەستکرا بەدابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت، یوسف كەلكانی، قایمقامی قەزای کۆیە سەردانی شوێنی تایبەتی دابەشکردنەکەیان کرد.

هاوكار رەندی خانی گوتیشی، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتوو بەشێوەیەکی هاوسەنگ نەوت دابەش دەکرێت لە ناحیەکانی سەربە قەزای کۆیە و گەڕەکەکان، بۆ ئەوەی سەرجەم هەوڵاتیان سوودمەند بن لە وەرگرتنی بەشە نەوتی خۆیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com