نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ نوێنه‌ری سه‌رۆكی روسیا کۆبووەوە

0

نوچە

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌  ميخائيل بۆگدانۆف، نوێنه‌ری سه‌رۆكی روسیا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، كرد و پیرۆزبایى لە دەستبەکاربوونى سەرۆك وەزیرانى نوێی ڕووسیاش كرد.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ (چوارشەممە 29-1-2020) نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئه‌فریقا جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و باڵیۆزى ڕوسیاى لە بەغدا و کۆنسولى گشتی لە هەولێر و شاندێکى یاوەرى کرد، کە لە ژمارەیەك دیپلۆماتکار و بەرپرسانى کۆمپانیاى گازپرۆمى ڕوسى پێکهاتبوون.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگرانى سەرۆکى هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوون، بۆگدانۆف سڵاو و ڕێزى سەرۆک ڤلادیمیر پوتین و سەرۆک وەزیرانى ڕووسیاى گەیاندە سەرۆکى هەرێمى کوردستان .

هەردوولا دۆخى عێراقیان تاووتوێکرد و جەختیان لە گرنگیى هەوڵدان بۆ ئارامکردنەوەى گرژى و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و نەبوونى عێراق بە گۆڕەپانى کێشە و ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان کردەوە، هەروەها تیشکیان خستە سەر خۆپیشاندانەکان و هەوڵەکان بۆ دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق، کێشەکانى هەولێر ــ بەغدا و گرنگیى هەماهەنگیى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.

دۆخى سوریا و هەبوونى هێزە نێودەوڵەتییەکان و پرسى کورد و ئایندەیان لە چوارچێوەى سوریا و ڕۆڵى ڕوسیا لەو وڵاتە، بەردەوامیى مەترسییەکانى تیرۆر و چۆنیەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى، پرۆسەى ئاشتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دوایین پێشهاتەکانى کێشەى فەلەستین ــ ئیسرائیل، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى مایەى بایەخى هەردوولا، بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com