هەرێم تاكە پێگەی سەقامگیرە لە عێراق

0

شلێر سەعید: هەولێر

 سەرۆكی ئەنستیتووتی توێژێنەوەی ئەمریكی-كوردی رایدەگەیەنێت، كوردستان پێگەیەكی گرنگی هەرێم، بەهۆی ئەو سەقامگیریەیە، کە هەیەتی و دەشڵێت ”حکومەتی عێراق تەنیا لە ناوچەی سەوز باڵادەستە”.

لە ئێستا دەبینین ڕۆژانەی نوێنەری وڵادستانتان وەزیران سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن ، ئەوەش وای كردووە كە كوردستان ببێتە پێگەیەكی گرنگ. شارەزایانیش ئەمە وەک دەستکەوتێک بۆ هەرێمی کوردستانی دەزانن.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، كارۆخ خۆشناو، سەرۆكی ئەنستیتووتی توێژێنەوەی ئەمریكی-كوردی، سەبارەت بە  سەردانی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا بۆ هەرێم، ڕایگەیاند: دیارە پێگەی هەرێمی كورردستان پێگەیەكی گرنگە و تاكە پێگەی سەقامگیرە لە عێراق، بۆیە دەبینین وەك ترافیكێكی قەرەباڵغی لێهاتووە زۆربەی بەرپرسەكان دەیانەوێ‌ سەردانی بكەن، تا بزانن رۆڵی هەرێم بخوێنەوە، بۆ چارەسەر كردنی كێشەی عێراق، چونكە دەزانین ئێستا عێراق لە قەیرانێكی قووڵ دایە و خۆپیشاندەران داوای چاكسازی دەكەن و لەهەمان كاتدا عێراق بۆتە گۆڕەپانی ململانێی ئێران و ئەمریكا. یەك لە خەسڵەتە گرنگەكانی هەرێم، کە هەیەتی ئەو پێگەیە سەقامگیریەی هەیەتی بۆیە دەبینین ئەمڕۆ بۆگدانۆف گەیشت و پێشتر جێگری سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی قەتەر و كۆمەڵێك وڵاتی دیکە هەوڵدەدەن لە ڕێگەی كوردستانەوە بتوانرێت عێراق لەو قەیرانەی ڕزگار بكرێت.

كارۆخ خۆشناو گوتیشی، هەرێمی كوردستان لە چوار خاڵ دیاری دەكرێت:

– هەرێم پێگەیەكی گرنگی هەیە وەك هەرێمێكی دەستوری لە چوار چێوەی عێراقدا هەرێمێكی سەقامگیر و بەهێزە.

– لەسەر نەخشەی وزە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی ستراتیجی هەیە و خاكی هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی و سەرچاوەی نەوت و گاز بۆیە ژمارەیەكی خوێنراوەیە لەوناوچەیە.

– لە ڕوی پێكەوەژیان هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگە  كە زۆربەی ناوەندە نێو دەوڵەتیەكان و وڵاتانی ڕۆژئاوا و وە وڵاتانی ئەو ناوچانەش دەبینین زۆربەی پێكهاتەكان مەزهەبی و دینی لە هەرێمی كوردستان بە ئازادی دەژین ئەوەش خوێندنەوەی پێگەی كوردستانە.

– لە ڕوی دیپلۆماسییەوە هەرێم پەیوەندییەكی باشی هەیە لەگەڵ كۆمەڵێك وڵات، كە ژماەرەیان 33 وڵاتە و لە هەرێم باڵیۆزیان هەیە؛ دەتوانم بڵێم هەرێمی كوردستان هاوسەنگیەكی باشی ڕاگرتووە لە نێوان ئەو وڵاتانەی، كە سیراعیان هەیە، وەك ئەمریكا و ئێران و دیپلۆماسییەتێكی بەهێزی هەیە لەگەڵ هەردوو وڵات.

دەربارەی پێگەی هەرێم لە ئێستا دا گرنگترە لە بەغدا بۆیە زیاتر وڵاتان سەردانی هەرێم دەكەن. خۆشناو گوتی، هەرێم پێگەی دیپلۆماسی بەهێزترە لە عێراق، چونكە حكومەت تەنها لەناوچەی سەوز هەیە، ئەوەی دیكە لە هەموو شوێنەكان و لەناوچەی ناوەڕاست و باشور، میلیشیاكان بەڕێوەی دەبەن و كۆنترۆڵیان كردووە و دەسەڵات لەدەست میلیشیاكانە، لە روی دەستوریەوە عێراق بەهێزترە، بەڵام لە رووە واقعیەكەی هەرێمی كوردستان بەهێزترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com