هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرقاڵی ئەوەین پەیڕەوی هەموارکراوی ناوخۆی یەکێتی ١٢١ دانەی لەبەر بگرینەوە، بۆئەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی، پەیڕەوەکەیان لەبەردەستدابێت و ئاگایان لێبێت.    

بڕیاروا بوو ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩-١-٢٠٢٠ ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیان کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە داواخرا بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ١-٢-٢٠٢٠.             

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی و ئەندامی لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، ڕایگەیاند: وەک لیژنەی پێداچوونەوەی دەستوور سەرجەم کارەکانمان تەواو کردووە، ئاگاداریشمان کردنەوە کارەکەمان تەواو بووە و ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردووە.   

لە بارەی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی گشتی سەرکرایەتی ئەسەسەرد، گوتی “ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی پێشووەختە ڕۆژی کۆبوونەوەکەیان دیاری کردبوو، بەڵام دواتر، کە بیریان لێکردەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی پێویست بوو، کە کۆپییەکی پەیڕەوە هەموارکراوەکەیان لابێت، لەبەرئەوە ئێستا ئەمڕۆ سەرقاڵی ئەوەین، کە ١٢١ دانەی لەبەر بگرینەوە”. 

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت “لە بەرگرتنەوەی پەیڕەوەکە بۆ ئەوەیە، کە پێش کۆبوونەوەکە لە بەردەستی ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەرکرایەتیدا بێت، کە هاتن بۆ کۆبوونەوەکە هەموویان پەیڕەوە هەموارکراوەکەیان خوێندبێتەوە و ئاگایان لێبێت، نەک لەکۆبوونەوەکە ئێمە بۆیان بخوێنینەوە و کاتێکی زۆری پێوە بکوژرێت”.      

لەبارەی کاتی کۆبوونەوەکەش، ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات “نازانم بەفەرمی کاتەکەی ڕاگەیەندراوە یاخود نا، بەڵام بە نافەرمی پێیان گوتین کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com