نوچە: ئاژانسەکان
پاش کەمێکی دیکە، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا بە سەردانێک دەگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٩-١-٢٠٢٠)، میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و نێردەی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقیا، بە سەردانێک دەگاتە هەولێر.
چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەیدا بۆگدانۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پەیوەندییەکانی هەردوولا و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکات.