نوچە: ئاژانسەکان
شەوی رابردوو ٢٨-١-٢٠٢٠، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بە شێوەیەكی فەرمی نەخشەڕێگای ئاشتیی سەدەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند، تیایدا دووپاتی كردووەتەوە قودس بە پایتەختی دابەشنەكراوی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.
ترەمپ ئەو پلانەی راگەیاند، كە بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین پێشكەشی كردووە و بە “نەخشەڕێگای سەدە” ناسراوە.
سەرۆكی ئەمریكا لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا كە ئەمڕۆ هەنگاوێكی گەورەیان ناوە بەرەو ئاشتی، دیتنی ئەویش بۆ ئاشتی تەواو جیاوازە لەچاو ئەوانەی لە رابردوودا پێشكەش كراون.
نەخشەڕێگایەكەی ترەمپ لە 80 لاپەڕە پێكهاتووە و بە گوتەی خۆی، وردترین و گشتگیرترین پلانە كە تا ئێستا لەمبارەیەوە پێشكەش كرابێت.
دوێنێ دووشەممە سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌م پرسه له واشنتۆن له‌گه‌ڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوبووهوه، بڕیاریشە دوای ئەم سەردانەی ئەمریكا، سەردانێكی مۆسكۆش بكات و لەبارەی هەمان پرسەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا كۆبێتەوە.
ترەمپ لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی ئەمشەودا ئەوەشی ئاشكرا كرد كە زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی لە ئێستاوە ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نەخشەڕێگاكەی هەیە و سه‌رسامن پێی، بە هه‌نگاوێكی گەورەی دەبینن.
لای خۆشیەوە ناتانیاهۆ گوتی، ره‌نگه ئەم نەخشەڕێگایە، تاكە ده‌رفه‌تی ئەم سهدەیە بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ده‌قی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گهڵاڵهنامهیهی راگه‌یاند، كه له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین – ئیسرائیل، ئیداره‌كه‌ی ئاماده‌ی كردووه.
گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه، وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی پێشنیازكراوی ئه‌مه‌ریكایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
ئیسرائیل له ده‌ستپێكی هه‌وڵه‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌وه له هه‌وڵدایه بۆ سه‌رخستن و كۆكردنه‌وه‌ی كۆده‌نگی له باره‌یه‌وه.
دوێنێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له واشنتن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆبوه‌وه و دواتر رووده‌كاته مۆسكۆ بۆ ئاگاداركردنی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له ناوه‌ڕۆكی گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری ئیسرائیل، تره‌مپ گوتی: گهڵاڵهكهمان زۆر لۆژیكییه. ئه‌گه‌ر شكستیشی هێنا، ئێمه ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه بكه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر پلانه‌كه ده‌ربڕیوه و پێی سه‌رسام بوون و له‌و بڕوایه‌دان هه‌نگاوێكی مه‌زنه و ده‌كرێت ببێته سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: ره‌نگه ئه‌مه ته‌نیا “ده‌رفه‌تی سه‌ده” بێت.
به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه:
قودس (ئۆرشه‌لیم) به بێ دابه‌شكاری پایته‌ختی ئیسرائیله.
ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان داده‌مه‌زرێت.
پایته‌ختی فه‌له‌ستین قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.
قۆناغی راگوزه‌ر چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت.
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی فه‌له‌ستین زامنی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات.
فه‌له‌ستین دان ده‌نێت به‌سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل‌دا
كه‌رتی غه‌ززه له چه‌ك داده‌ماڵرێت.
باڵی چه‌كداری حه‌ماس و جیهاد هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه.
له ماوه‌ی (10) ساڵدا، ئه‌مه‌ریكا (50) ملیار دۆلار بۆ فه‌له‌ستین خه‌رج ده‌كات.
ئیسرائیل دانووستان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ده‌كات.
پوخته‌ی ناوه‌ڕۆكی گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین:
ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان داده‌مه‌زرێت و شانبه‌شانی ئیسرائیل كار ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی ئاسایش بۆ ئیسرائیل.
قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌كرێته پایته‌ختی فه‌له‌ستین.
ئیسرائیل ئاماده ده‌بێت بۆ سازش و دانووستان.
ئیسرائیل رێز له رۆڵی مێژوویی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌گرێت.
رێگه به موسڵمانان ده‌درێت سه‌ردانی ئه‌قسا بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا دان ده‌نێت به كۆمه‌ڵگه جووله‌كه نشینه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا.
بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ئیسرائیل هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی نوێی نیشته‌جێبوون درووست ناكات.
ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌بێت پابه‌ند بێت به رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی میدیا و دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌مه‌ریكا دان ده‌نێت به نه‌خشه‌ی نوێی ناوچه‌كه.
ئه‌گه‌ر مه‌حمود عه‌باس رێگه‌ی ئاشتی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو هه‌نگاوه‌كان له‌گه‌ڵی ده‌بێت.
سندووقێك بۆ كۆمه‌كی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی درووست ده‌كرێت.
له رێگه‌ی پرد و تونێل و رێگه‌ی وشكانییه‌وه كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.