شلێر سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، هێشتا لەناو وەرزی زستانداین، بۆیە ناتوانین بڵیَن بەهۆی كەمی باران بیل ماوس سەر ڕێژ دەكات یان نا.
لە لێدوانێكی تایبەت ئەندازیار محمەد تاهیر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكـــان، دەربارەی مەترسی سەرڕێژبوونی بێڵ ماوس بە نوچەی راگەیاند: ڕێژەی باران بارین (290) ملم كەمترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو و تا ئێستا (260) ملم باران باریوە، و هاوكات ئەمساڵ 14 مەتر بە ستونی دەریاچەكەمان دابەزیوە.
ئەندازیار ئەحمەد گوتیشی ”هێشتا لەناو وەرزی زستانداین، جارێ ناتوانین بڵێن سەرڕێژ دەبێ یان نا، بەڵام پێشبینی دەكەم سەر ڕێژ نەبێت”. ئەوەشی خستەڕوو، كە بەنداوەکە باشە و هیچ مەترسی نییە و پێویست ناكا هاوڵاتیان بترسن.
بەنداوی دوكان توانای كۆكردنەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لە مێژوی دروست بوونییەوە دووجار سەرێڕژی كردووە لە ساڵەكانی (1988-2019).
ئەمەش لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو لەم كاتەدا ٥۳۲ ملم باران باری و ئەمەش وایكرد بێل ماوسی دەریاچەكە سەرڕێژ بكات و رۆژانە بە هەزاران كەس سەردانی دیمەنی سەرڕێژی ئاوی دەریاچەكەیان دەكرد.