گران بوونی نرخی گاز چارەسەر دەكرێت

0

شلێر سەعید: هەولێر

بەڕێوبەری كارگەی گازی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكەی پێشوو لە 31-12-2019 گرێبەستی تەواو بووە لەگەڵ دانەگاز و ئێستا كۆمپانیایەكی دیكە ئەو بەشە وەردەگرێت، کێشەکی کەمی گاز چارەسەر دەبێت.

 نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ گاز کەمبۆتەوە لە بازار، بەهۆی كێشه‌ی نێوان دوو كۆمپانیای هێنانی گاز، ئەوەش نرخی گازی گران كردووە.

‌ لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، ئەندازیار بەختیار عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری كارگەی غازی هەولێر، لەبارەی هۆكاری گرانبوونی گاز راگەیاند: راستە كێشەی گازمان هەیە، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكەی پێشوو لە 31-12-2019 گرێبەستی تەواو بووە لەگەڵ دانەگاز و ئێستا كۆمپانیایەكی دیكە ئەو بەشە وەردەگرێت لە دانە گاز و كۆمپانیای پێشوو ئامادەنەبوو رادەستی بكات، ئەو بەشە گازەی پێویست بوو بۆ هەرێم و بەتایبەت بۆ هەولێری بنێرێت، نەینارد، ئەوەش بۆە هۆی ئەوەی گاز كەم بێت و گرانیش بێت لە بازاڕ.

ئەندازیار بەختیار گوتیشی، لە ئێستا دا گاز بۆتە جێگای نەوت و كارەبا و ئەو بەشەی لە هاوین بۆمان دابین دەكرا لە وەرزی زستانیش هەمان بڕی بۆ دێت، بەڵام خۆی دەبێ لە وەرزی زستان بڕەكەی زیاتر بێت، چونكە بەكارهێنانی زیاترە.

بەرێوەبەری كارگەی غازی هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد، كە وەزارەت لەسەر خەتە و بڕیارە كۆتایی ئەو مانگە كۆمپانیا نوێیەكە وەری بگرێت، ئەو كاتە دۆخەكە بەرەو باشی بچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com