نوچە-فرانس پرێس
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هێرشی موشەکی بۆ سەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا، لە لایەن گروپە میلیشاییەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دراوە، هەر بۆیە تاران لەم هێرشە بەرپرسیارە.
مایک پۆمپیۆ، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، هۆشداریش دەداتە بەغدا، کە بە ئاراستەی پاراستنی سەروەری خاکی وڵاتەکەی، ڕێگە لەم هێڕشانەی ئێران بگرن.
پۆمپیۆ بە عادل عەبدولمەهدی گوتووە، کە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق و بێ توانایی ئەم وڵاتە لە کۆنترۆڵکردنی گروپە مەترسیدارە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، زەنگی مەترسییەوە بۆ سەر سەروەری عێراق.
هەر لەم پەیوەندییەدا، پۆمپیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی ”دەوڵەتی عێراق دەبێ رێوشوێنی بەپەلە بۆ بەرگری لە ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بگرێتە بەر.