نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی، کە ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، کە فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە هەرێمی ئاسمانی ئەفغانستان کراوەتە ئامانج، تاڵیبان بەرپرسایەتی خۆی لەم هێرشە ڕاگەیاند.
بەرپرسانی ئەمریکی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، دەڵێن ”فڕۆکەیەکی سەربازی هەڵگری دە سەرنشین بە هۆی ئۆپەراسیۆنی دوژمنەوە لە ئاسمانی ئەفغانستان کراوەتە ئامانج”.
زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان لەم بارەوە دەڵێت، فڕۆکە سەربازیەکە بۆ ئەنجامدانی کاروباری هەواڵگری ڕەوانەی هەرێمەکە کراوە و سەرجەم سەرنشینەکانی کوژراون، کە بەشێکیان ئەفسەرانی باڵای سوپای ئەمریکان.