ئەسعەد مورادی
ئەمڕۆ (سێشەممە 2020-1-28) شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا و نوێنەری هەرێم لە بەغدا دەڵێت، لەسەر کێشەی ناوچە کوردستانییەکان و ماددەی ١٤٠ گفتوگۆ دەکەن.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا راگەیاند: “شاندەکە گفتگۆ لەبارەی ماددەی١٤٠ و کێشەی زەویی جووتیارانی کورد ناوچە کوردستانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن”.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەلێت “ئەندامانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرەو، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا پێکدێن”.