چەندین تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

0

شلێر سەعید 

لە قەزای كۆیە (ئەمڕۆ سێشەممە 28-1-2020)  لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كۆیە بەئامادەبونی قایمقامی كۆیە و لایەنی پەیوەندی دار چەند تەنێك لە مەوادی بەسەر و خۆراكیان لەناو برد.

سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت، ئەوانەی كەمتەرخەمن لە كەل و پەلەكانیان و خۆراكی ماوە بەسەر چوو دەفرۆشنە خەڵك، سزا دەدرێن بە پێ بڕەكەی. 

لە لێدوانێكی تایبەت د. جەمیل مستەفا، سەرۆكی  لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كۆیە، لەم بارەوە بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەوانەی كەمتەرخەمن لە كەل و پەلەكانیان و خۆراكی ماوە بەسەرچوو دەفرۆشنە بە خەڵك، سزا دەدرێن بە پێ بڕەكەی و ئەو بڕەی ئەمڕۆ لە ناومان برد بریتی بوون لە دوو تەن خۆراكی بەسەر چوبوو دەستیان بەسەر داگیرابوو، لە بازگەكانی هێنان لەلایەن ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێرەوە و لەگەڵ بازگەی تۆپزاوای كۆیە و هەندێك مەوادی تر، دەستیان بەسەر داگیرابوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەوە.

گوتیشی بابەتەكان جگە لە خۆراك بابەتی ماددەی سۆدیوم هایدرولایك بوو، كە بۆ پاكردنەوەی زێرابەكان بەكار دێت، كە بڕەكەی زیاتر لە تەنێك بوو بەهۆی بەسەرچونی بەروارەكەی ئەویشمان لەناو برد.

ئاماژەی بەوەش كرد، كە خاوەن ئەو ماركێت و دوكانانەی كەم تەرخەمن ئێمە سزامان داون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com