بەهۆی بۆردوومانی تورکیا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

0

نوچە

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی (دووشەممە ٢٧-١-٢٠٢٠) فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) لە سنووری قەزای ئاکرێ بۆردومان کرد، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەك شەهید بووە و یەكێكی دیکەش بریندارە.

دوو جار فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧-ی ئەم مانگە، بە بیانووی هەبوونی بنكە و بارەگاکانی پەكەكە، سنووری چوار گوندی سەر بە ناحیەی “دینارتە”یان لە سنووری قەزای ئاكرێ‌.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە كاتی بۆردوومانكردنی گوندی كافیا لە سنووری ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ، حەوت هاوڵاتی لەو گوندە بوون و كەسێك بەناوی “سەعید حەبیب سەرانی” شەهید بووە و هاوڵاتییەك بەناوی “نزار شەعبان كافی” بریندار بووە و ئەو پێنچ  هاوڵاتییەکەی تر، كە پێكەوە بوونە سەلامەتن و هیچ زیانیان پێ‌ نەگەیشتووە”.

بەپێی زانیارییەکان، سەعید حەبیب، خێزاندارە و خاوەن ٦ منداڵە و ئەوی و بریندارەکش پێشمەرگەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com